ناوەندی پێنی کورد، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ کەس، یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی لە رۆژی ٩ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە شاری ئۆڵدێنبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا و بەڕێوەبرد. کۆنگرەکە بە دروشمی (زمانمان هەبوونمانە) دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆی بەرفراوان لەبارەی ناوەندەکە و کار و چالاکییە رۆشنبیرییە کوردییەکان کران.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، پەیامی پیرۆزبایی بورهان سۆنمەز سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی، بەرپرس و سەرۆکی چەندین رێکخراو و ئەنستیتۆ کوردییەکانی شوێنە جیاوازەکانی جیهان و چەندین ناوەندی پێنی گەلانی دیکە و کەسایەتییەکان کە بۆ کۆنگرە نێردرابوون، خوێندرانەوە.

هەر لەکۆنگرەکەدا، دوای گفتوگۆی گەرموگوڕ لەبارەی رێبازی ناوەندەکە، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی (ک.ب.گ) کە لە نۆ ئەندامی سەرەکی و ٦ ئەندامی یەدەگ پێکدێن، بە دەنگی ٦٧ ئەندامی بەشداربوو هەڵبژێردران. هاوکات لە کۆنگرەدا سەرۆکانی شانازی ناوەندەکە هەر یەک د.بێریڤان دۆسکی، د.زەردەشت حاجۆ رێزیان لێگیرا و خەڵات کران. دوای هەڵبژاردن، ئەندامانی کۆنگرە هیوا سەرکەوتنیان بۆ بەشداران خواست و کۆنگرەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.

لە هەمان ڕۆژدا و لە چوارچێوەی رێبازی ناوەندی پێنی کورد، کۆبونەوەی یەکەمی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی و دابەشکردنی کارەکان، لەژێر سەرپەرشتی هەریەک لە (د. بێریڤان دۆسکی، عەبدوڵڵا حیجاب، د. کەمال سیدۆ) بەڕێوەچوو و تێیدا هەر یەک لە عومەر فیدان و ئەنیسا جەعفەری میهر وەکو هاوسەرۆکان و دڵشاد خۆشناو وەکو سکرتێری گشتی، ساڵح کەڤربڕی و دیمەن سۆهرابی، وەکو بەرپرسانی دارایی  ناوەندەکە هەڵبژێدران.

ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی ناوەندی پێنی کورد کە لە کۆنگرەی ١١ەمین هەڵبژێردران، بەپێی ریزی ئەلفبێ بەم شێوەیەیە:

ئەندامانی سەرەکی:

١. ئانیسا جەعفەری میھر

٢. دێرسم ئۆرەمار

٣. دڵشاد خۆشناو

٤. دلشا یوسف 

٥. مەسعوود عەقیل

٦. عومەر فیدان

٧. رۆزا مەتینا

٨. سالح کەڤربڕی

٩. دیمەن سۆھرابی

ئەندامانی یەدەگ:

١. شنا فایق

٢. ھەڤاڵ دلبھار

٣. میرھەم ییگیت

٤. رەسوول گەییک

٥. رۆنی ستێرک

٦. سولتان یارای

ناوەندی پێنی کورد

١١.٠٧.٢٠٢٢