بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بنەماڵە و پارێزەرەکەی بەدەستمان گەیشتووە، رۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، رۆژنامەنووس قارەمان شوکری زێدان، کە رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆیە و هاوکاریی ئاژانسەکانی وەکو رۆژنیوز و کەناڵی KNN و  و تەلەفزیۆنی ستێرکی دەکرد، بەبێ دیاریکردنی هیچ هۆکارێک و هەبوونی بڕیاری دادگا، لە ماڵەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئەندامێکی بنەماڵەکەی دەستکەوتووە، لەگەڵ ئەوەی بۆ سۆراغکردنی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا رێگە نەدراوە کە نە بنەماڵەکەی و نە پارێزەرەکەی چاویان بەو رۆژنامەنوسە بکەوێت.

ئێمە وەکو ناوەندی (PEN)ی کورد بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی ئازای رادەربرین و بیروڕا دەکەین و داوا لە دەسەڵاتی سیاسی و دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەپێی یاساکان رەفتار لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکات و لە ماوەیەکی کورتدا چارەنووسی رۆژنامەنووس قارەمان شوکری بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات، ئەگەر هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە، پێویستە بەبێ هیچ پێشمەرجێک دەستبەجێ ئازادی بکات.

١٠/٧/٢٠٢٠

كۆمیته‌ی بەڕێوه‌به‌ریی گشتی

ناوه‌ندی (PEN) كورد