رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، بە بیانووی وەرگێڕانی کتێبی”کلیلی بچووک دەتوانێت دەرگای گەورە بکاتەوە- شۆڕەشی رۆژئاڤا (A small key can open large door – The Rojava Revolution)ی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕاوە، بە تۆمەتی بێ بنەمای وەکو “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، پروپاگەندە دژی رژێم و ئەندامیەتی و هاوکاریی گرووپێکی دژە رژێم نووسەر و وەرگێڕ (ئارەش گەنجی، وەکو سەدان کەسی دیکەی ئازاد کە نەیانویست بچێنە ریزی پارێزەرانی دۆخی ئێستا، خستە زیندان.

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە زمانی فارسی کرتەی ئێرە بکە

 بیستنی هەواڵی سزادانی نووسەرێک یان وەرگێڕێک بەبیانووی ئەوەی کتێبێکی لەسەر گەشەکردنەکانی وڵاتێکی تر وەرگێڕاوە، کاردانەوەیەکی بێ بنەما و پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی ئازادی ڕادەربڕینە.

یەکسانکردنی پێکەوەگرێدانی تێڕوانینەکانی رەخنەگر و ئازادی بیروڕا بە (تاوانی ئاسایش) خاڵی هاوبەش و ستراتیژی سیستەمە تۆتالیتارییەکانە کە نووسەر، چالاکوانە سیاسی و مەدەنییەکان بەهۆی دەربڕینی بیروڕای ئاشتیانە یان بیروڕای خۆی پێ تاوانبار دەکرێت و سزا دەدرێت. ئەو پرسە زۆر جار لە ئێران دەبینرێت و رۆژبەرۆژیش خێراتر دەبێت.

وەکو ناوەندی پێنی کورد، دەمانەوێت وەبیر بەرپرسانی دەستەی دادوەری ئێرانی بهێننەوە کە تێکۆشینی ئازادی سنوورەکان ناناسێت و بە گرتن و سزادانی نووسەران، رەخنەگر و چالاکوانان ناوەستێت. هەروەها ئەو بڕیارە دادپەروەرانە نییە لە دژی ئارەش گەنجی، پێشێلکردنی راستەوخۆی پەیمانی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە، ئێرانیش پابەندە پێی.

ناوەندی پێنی کورد، وێڕای شەرمەزارکردنی سزای زیندانیکردنی ئارەش گەنجی کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانی ئێران و سێ ئەندامی تر (رەزا خەندان مهابادی، بەکتاش ئابتین، کەیوان باژان) کە ئەوانیش بە بیانووی جیاواز لە زیندانن، داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات کە دەستبەجێ بەبێ مەرج ئەو نووسەرە زیندانییانە ئازاد بکات.

ناوەندی پێنی کورد

٣/١١/٢٠٢١