ناوەندی پێنی کورد بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری دیاری ئێران، رەزا بەراهەنی (١٩٣٥-٢٥/٠٣/٢٠٢٢) خەمبارە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کۆڕی رۆشنبیرانی ئێران دەکات.

رەزا بەراهەنی نەمر، رەخنەگرێکی وێژەیی خاوەن کتێبی بەهادارە. سەرۆکی پێشووی ناوەندی پێنی کەنەدی و لە هەموویشی گرنگتر لە رۆژانی سەختی دۆزی گەلی کورد، خاوەن هەڵوێستێکی دیار بوو.

بەراهەنی، دوای خەباتێکی بەرفراوان لە زەمینەی (پرسی راستیی و پێنووسی دیموکراسی) لە رۆژی ٢٥ ئازار و لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بۆ تا هەتایە چاوی لێک نا.

ناوەندی پێنی کورد دووبارە سەرەخۆشیی لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بە پێنووسەکانیان پشتگیریی پرسە سیاسییەکانی گەلی کوردن و بە تێڕوانینێکی گەردوونی خوازیاری مافی یەکسانین بۆ هەموو نەتەوەیەک.

ناوەندی پێنی کورد

٢٧.٠٣.٢٠٢٢