شەوی ڕابردوو پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین لە ناوچەی پەیاسی ئامەد و بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک، دەستگیریان کرد.

یاڵچین بۆ لقی تەمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترایەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵی تاوەکو ٢٤ کاتژمێر قەدەغەیە

دەستەی ژنانی رۆژنامەوان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە دژی هێرشەکانی سەر میدیای ئازادە و ئەو شێوە رەفتارکردنە مایەی قبوڵکردن نییە.

پێشتریش نورجان لە دادگای سزا قورسەکانی ئامەد سزای زیندانیکردنی ساڵێک و شەش مانگ و بیست رۆژی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەوەش بە تۆمەتی “پروپاگەندەکردن بۆ رێکخستنێکی قەدەغە”، هەروەها لە لایەکی دیکەوە سزای زیندانیگردنی دوو ساڵ و مانگێک بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە رێکخستنی قەدەغە و بە زانایی هاوکاریی ئەو رێکخستنەی کردووە”.