کۆڕێک بۆ ناساندن و واژۆکردنی یەکەمین نامیلکە شیعری هەنار موفتی بەڕێوەچوو.

رۆژی پێنجشەممەی ٨ی نیسان، لە درێژەی کارو چالاکیەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی یەکەمین کۆمەڵە شیعری هەنار موفتی، ئەندامی ناوەندی (PEN)ی کورد بەناوی (فرمێسکی دابڕان) بەڕێوەچوو.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا جەماوەوەرێکی بەرچاو ئامادە بوون، پاشان لەلایەن شاعیران بەندی عەلی و ڕۆژ هەڵەبجەیی خوێندنەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ شیعرەکانی کرا.

دواتر هەنار موفتی واژۆی بۆ کتێبە نۆبەرەکەی کرد و پێشکەشی ئامادەبووانی کرد، هاوکات لەلایەن چەند خوێنەرێک ئامادەبوو چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کرا.