مروەت جاجم هێمای خەباتی کوردەواریی بوو

بە دڵێکی خەمگین و شکاوەوە بیستمان کە ئەندامی ئازیزمان مروەت جاجم ماڵئاوایی لە ئازیزانی کرد و کۆچی دوایی کردووە.

خاتوو مروەت، کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بوو کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە پێناو نیشتیمانپەروەرییەکەی باجێکی قورسی دا، بە هەمان هۆکار ناچار بوو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت و ساڵانێکی درێژ بە حەسرەتی خاکی باو و باپیرانی لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیانی بەسەر برد. هەرچەندە خاتوو مروەت ئەمڕۆ لە نێوماندا نییە، بەڵام جێگەی لە یادەوەرییە شکۆدارەکانماندا مسۆگەر کردووە.

ناوەندی پێنی کورد لە دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، زۆرێک لە ئەندامە هێژا و بەنرخەکانی لەدەست داوە. بێگومان ئه‌گه‌ر ئەوان له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئێمەیان بەجێ هێشتبیت، به‌ ڕۆحه‌ ئه‌ده‌بی، كۆمه‌ڵایه‌تی و وڵاتپەروەرانەیان له‌ ناخ و ده‌روونی ئێمه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا به‌ هەمان شێوه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

خانمی بەڕێز، ئەنداممان لە خەباتی بێ وچان، مروەت جاجم یەکێک لەو کەسایەتییە گرنگانە بوو کە کار و چالاکییە خۆبەخشییەکانی لە ناوەندی پێنی کورد دا ڕوون و ئاشکرایە.

وەکوو ناوەندی پێنی کورد، خەم و پەژارەی خۆمان دەردەبڕین، هیوای سەبوری و خۆڕاگری بۆ ئازیزانی دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان دەردەبڕین.

ناوەندی پێنی کوردی
کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢