لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەوانیدا، ئەندامێکی ناوەندی پێنی کوردی شەرەفی هاووڵاتی فەخریی شاری پاریسی پێبەخشرا.

لە میانەی مەراسیمێکدا کە لە هۆلی شارەوانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، نیاز عەبدوڵڵا، ئەندامێکی ناوەندی پێنی کورد، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەوانیدا، شەرەفی هاووڵاتی فەخری شاری پاریسی پێ بەخشرا.

ئەم مەراسیمە ساڵانە لە لایەن شارەوانی پاریسەوە بەڕێوەدەچێت، ئەو شەرەفە بەو کەسانە دەبەخشرێت کە لە وڵاتی خۆیان لە بارودۆخێکی سەختدا کاری رۆژنامەوانیان کردووە.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو بۆنەیە، پشتگیرییکردنە لە ئازادی رۆژنامەوانی، هەروەها رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو رۆژنامەنووسە بۆ ئاشنابوون بە شاری پاریس و یاسا و دیموکراسییەکانی فەڕەنسا، هاوکات کردنەوەی چەندین دەروازی کولتووریشە بۆ کەسەکە بۆ ئاگاداربوون لە هەموو ئەو کارە کولتووریانەی کە لە پاریس

بەڕێوەدەچن.