ناوەندی هەواڵەکان

سزای زیندانیکردنی شەش ساڵ و سێ مانگ بەسەر ئەندامی ناوەندی پێنی کورد، نووسەر و وەشانگەر، ئازاد زاڵدا سەپێندرا.

پەیوەست بەو دۆسیەی کە بۆ لێپرسینەوە لە کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی (کەجەدە) بۆ نووسەر (محەمەد گونگروموش) ناسراو بە ئازاد زاڵ کرابووەوە، لە هەشتەمین دادگای سزا قورسەکان لە ئامەد بەڕێوەچوو، ئازاد بەشداری دانیشتنەکە نەبوو، بەڵام (عەبدوڵڵا چاگەر)ی پارێزەری ئامادە بوو. دادوەر هەمان بریاری پێشووی پشتڕاست کردەوە کە ب تۆمەتی (ئەندامبوون لە رێکخستنی قەدەغە) بەسەریدا سەپێندرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش سزاکەی پشتڕاست کرایەوە.

پارێزەرەکەی ئازاد ئەو بڕیارەی رەت کردەوە و داوای بێگوناحی ئازادی کرد، بەڵام دوای تەواوبوونی پاراستنەکەی، دادگا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ ئازاد زاڵ دەرکرد و لە بەشێک لە مافەکانیش بێبەش کرا.