ناوەندی هەواڵەکان- بەهۆی بڵاوکردنەوە بابەت لە میدیای دیجیتاڵی، سزای زیندانیکردنی ساڵێک و شەش مانگ بەسەر نووسەر (یاڤوز ئەکینجی)دا سەپێندرا.

بە بیانووی ئەوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر لەبارەی کۆبانێیوە لەسەر میدیای دیجیتاڵ پەیامی بڵاوکردوەتەوە، بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن) دۆسیەی بۆ کرابوەوە. لە ٣٤ەمین دانیشتنی دادگاکردن لە دادگای سزا قورسەکانی چاگلایانی ئەستەنبۆڵ بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا نووسەر یاڤوز و جان ئەکینجی پارێزەرەکەی و سەرۆکی بارۆی ئێلهێ ئەرکان شەنسەس ئامادەبوون.

لە دانیشتنی دادگادا، داواکارییەکەی پێشتری خۆی دووبارە کردەوە و باسی لەوە کرد کە یاڤوز سزا دەدرێت. یاڤوزیش لە پارێزگاریکردنی خۆی گوتی، هەموو نووسەرێک خاوەند ویژدان و فیکری خۆیەتی و لەدژی ناحەقییەکان دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە. یاڤوز ئەوەیشی راگەیاند کە مافی ئازادی رادەربڕینەکەی ئەو پێشێل دەکرێت و داوای بێگوناحبوونی خۆی کرد. دواتریش پارێزەرەکەی جارێکی تر پارێزگاریی لە بریگرتەکەی خۆی کرد و داوای بێتاوانیی بۆ کرد.

دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە، بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە) بڕیاری زیندانیکردنی ساڵێک و شەش مانگ و ٢٢ رۆژ بەسەر یاڤوزدا سەپێندرا، هاوکات سزاکە هەڵپەسێردرا.