ناوەندی هەواڵەکان- بەگوێرەی زانیارییەکانی سەردار ئالتان دان، سەرۆکی (کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دجلە و فورات DFG- ) ، دۆخی تەندروستی سێ رۆژنامەنووسی زیندانیکراوی باکور ناجێگیرە.

بەپێی زانیارییەکانی (کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ – IHD) لە زیندانەکان ١٦٠٥ زیندانیی نەخۆش هەن، لەو ژمارەیە ٦٠٥ کەسیان دۆخیان ناجێگیرە. بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانییە حوکمدراوەکانی مەڕمەڕە، لەو زیندانییەکانی ئەوێش ٦٨ زیندانی دۆخیان ناجێگیرە. بەپێی راپۆرتی جێگری سەرۆکی گشتی چەپ (گولیزار بیچەر) لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئاشکرای کرد کە لە پێنج ساڵی دواییدا ١٠٠ زیندانیی نەخۆش، سەرەڕای نەخۆشبوونیان ئازاد نەکراون و گیانیان لەدەست داوە، ٩١ زیندانییش بەهۆی قورسیی بارودۆخی ژیانیان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. بەپێی زانیارییەکانی هەدەپە کە لە ٢١ی شوباتی رابردوو خراوەتەڕو، لە ٥ ساڵی دواییدا ٩٨ زیندانیی نەخۆش گیانیان لەدەست داوە. ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، بارودۆخی زیندانەکان دەخەنەڕوو کە رۆژانە حاڵەتی گیان لەدەستدان لە گرتووخانەکان روودەدەن. دوای ئەو ڕاپۆرتانەش لانی کەم تەرمی ٨ کەس لە گرتووخانە هێنراونەتە دەرەوە. مردن لە گرتووخانەکان و زانیاری لەسەر زانیارییەکان لەسەر زیندانییە نەخۆشەکان بڵاوکراونەتەوە. دەسەڵاتیش لە جیاتی ئەوەی راپۆرتەکان بکاتە بنەمایەک بۆ لێکۆڵینەوە، راپۆرتی دامەزراوەی (پزیشکی یاسایی) کە بێلایەنییەکەی ئەوانیش لەژێر پرسیارە، دەکاتە بنەما بۆ کارەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دجلە و فورات کە بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای راگەیاندووە، ئێستاکە دۆخی تەندروستی سێ رۆژنامەوان لە گرتووخانەکان زۆر ناجێگیرە.

ئەو سێ رۆژنامەنووسەی دۆخی تەنردوستیان ناجێگیریە بریتین لە (دەورم ئایک، رۆژنامەنووسی گۆڤاری گەلی ئازاد)، (فەرهاد چیفتی، نوێنەری رۆژنامەی ئازادیا وەڵات بە بڕیاری دادگا دەستگیر کراوە)، (زیا ئاتامان، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵیی دیجلە، کە بە بڕیاری دادگا و بە تۆمەتی ئەوەی زانیارییەکانی دەوڵەتی بۆ شوێنی تر بردووە ن کەسێکی رادەستی رێکخستن کردووە کە پێشتر لە رێکخستنەکەدا رایکردووە)، ئەویش لە ١١ی نیسانی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا زیندانیی کراوە.