ناوەندی پێنی ئەڵمان، ئەنتۆلۆژیایەکی بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە کە بەرهەمی دوو نووسەری کوردی پەنابەری ئەڵمانیاشی تێدایە.

لە سەرەتای ئەم مانگە رێکخراوی پێنی ئەڵمانی بەرهەمی دوو نووسەری کوردی کرماشانی بە ناوی ژیار جەهانفەرد و ئانیسا جەعفەری ‌مێهر لە ئەنتۆلۆژیایەک بڵاو کردەوە.

ئەو دوو  بەرهەمەی ناوەندەکە چاپی کردووە لە ئەنتۆلۆژیایەکەدا بە ناوەکانی (شەوی بێ‌ کۆتایی کەهروبایی، دەنگەلێک لە تاراوگەوە) و (سەرە لاسەنگەکان)، کە هەردوو وەرگێڕی خاوەن ئەزموون ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانترا لانگ ئەم بەرهەمانەیان لە کوردییەوە کردووەتە ئەڵمانی.

ژیار و ئانیسا، ئەندامی ناوەندی پێنی کوردن، هەردوو نووسەر چەندین جار لە ئێران و لە تورکیا لە سەر پرسی کورد دەستگیر کراون.

ئانیسا جەعفەری ‌مێهر، خاوەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە و خەڵکی شابادی کرماشانە و زمانناسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەواو کردووە، دوو ساڵ پێش ئێستا لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراو و ساڵی رابردووش جارێکی دیکە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرا.