بەداخەوە ڕۆژی شەممە 15/01/2022 شاعیر، نووسەر و ئەکادیمیست مامۆستا مارف عومەر گوڵ لە شاری سلێمانی مالئاوایی یەکجاریی کرد.
مامۆستا گوڵ ئەکادیمیست و یەکەم توێژەریی بواری یاسای نێودەوڵەتیی و جینۆسایدی گەلی کورد بوو، ھاوکات و دۆستی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو.
کۆچی دوایی دکتۆر مارف زیانێکی گەورە لە رەوتی ئاکادیمیی لە کوردستان دەدات، ھاوکات دووبارەبوونەوەی کەسانی وەکو دکتۆرف مارف ئەستەمە.
بە لەدەستدانی د. عومەرگوڵ نووسەران و ئەکادیمیستانی بواری یاسایی و جینۆسایدی گەلە هەڕەشە لێکراوەکان زیانێکی گەورەیان پێکەوت و دلسۆزێکی گەورەیان لەدەست دا.
وەکوو ناوەندی پێنی کورد پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ڕەوانشاد دکتۆر مارف عومەر گوڵ و ئەدیب و نووسەران دەکەین.