رۆمانی (دوا شەوی دابەزینی عیسا) بە ئەڵمانی بڵاوکرایەوە.

دواشەوی دابەزینی عیسا، یەکێکە لە رۆمانەکانی رۆماننوسی ناوداری کورد و سەرۆکی شانازی ناوەندی پێنی کورد (شێرزاد حەسەن)، کە بەم دواییانە لە لایەن هەردوو وەرگێڕی بەتوانا (راوێژ سەلیم و ئوتا سانتێرا-لانگ) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی و لە لایەن دەزگای (کلینگێنبێرگ) لە وڵاتی نەمسا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.