سەبارەت بە کتێبەکانی (رێچکەی سەر بەفر) و (وێنەیەکی شاراوە)ی نووسەری زیندانیکراو عەدبوڵڵا یەلماز، دۆسیەیەکی تازە کرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن بنەماڵەی نووسەرەوە پشتڕاست کراوەتەوە، لە دژی هەردوو کتێبی (رێچکەی سەر بەفر) و (وێنەیەکی شاراوە) بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە، دۆسیە کراوەتەوە.

نووسەر خراوەتە ژووی تاکەکەسی

بەپێی زانیارییەکانی بنەماڵەی نووسەری زیندانیکراو عەبدوڵڵا یەلماز، لە زیندانی پیتی ف ی کلکار لە ئیزمیر خراوەتە ژووری تاکەکەسی و دواتر بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە لەدژی ئەو دوو کتێبە دۆسیە کراوەتەوە.

کتێبیشی لێ قەدەغە کراوە

هەرچەندە کە بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانە خۆی مۆڵەتی بەچاپگەیاندنی کتێبی (وێنەیەکی شاراوە)ی دابوو، بەڵام نەیانهێشت کتێبەکە بگاتە دەست نووسەر خۆی و خوێنەرە زینادنیکراوەکان.