بەداخەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا عەزیز گەردی، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیی لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا عەزیز گەردی پسپۆری پێنج زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی و عەرەبی و فارسی بوو، هاوکات مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕێکی بەتوانای کورد بوو تا کۆتایی تەمەنی ٢٠٠ کتێبی نووسی و وەرگێڕا.

ئێمە وەکو ناوەندی پێنی کورد دڵگرانین بە کۆچی دوایی مامۆستا گەردی و پێمانوایە کە رەوتی وەرگێڕانی کوردی کۆڵەگەیەکی سەرەکی لەدەست دا، مامۆستا ئوستورەی زمان و وەرگێڕان بوو هەرگیز دووبارە نابێتەوە.